تەرمى شەهید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م، لە کۆبانێوە گه‌یشته‌وه سۆران و، ئەسپەردە کرا

سۆران -KDP.info-دوای ئه‌وه‌ی له شاری كۆبانێ یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هید بوو، دوێنێ شه‌و تەرمەکەی گه‌یشته‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی له سۆران و، له‌وێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی سۆران و، به‌رپرسانی حزبی و، حكوومی ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرایەوە.
یه‌كێك له نزیكه‌كه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "شه‌هید (زێره‌ڤان ئه‌كره‌م جه‌بار) پێشمه‌رگه‌ی هێزی پشتیوانیی یه‌ك بوو، به پله‌ی نائب‌زابت؛ خه‌ڵكی گوندی مۆكای سه‌ر به شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆره و، له شارۆچكه‌ی سۆراندا نیشته‌جێ بوون.
دوێنێ له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیلەوە، تەرمى شەهید (زێره‌ڤان ئه‌كره‌م) گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
شایانی باسه دوای چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ سه‌نگی هێز گۆڕا و، داعش کەوتە پاشه‌كشه‌ی بەردەوام؛ ئێستا زیاتر له 90% كۆبانێ به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانەوەیە.




