دوای شکستە گەورەکە، کۆمەڵێ سەرکردەی داعش ھەڵاتوون..داعش کەوتوونەتە ڕەشبگیرکردنی گەنجان

مووسڵ _kdp.info_ دوای ئەوەی دوێنێ داعش شکستێکی زۆر قورسی لەسهر دهستى ھێزی پێشمەرگە خوارد، کۆمەڵێ سەرکردەی داعش بەرەو لای ڕاستی شاری مووسڵ ھەڵاتوونە و، چەکدارەکانیشیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوونە و، کەوتوونەتە ڕەشبگیرى کردنی خەڵک و، بە زۆر گەنجان دەبەنە شەڕ.
(عیسمەت ڕەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی ئهو زانیارییانهى كه بە دەست ئێمە گەیشتووە لە دوای شکستە گەورەکەی دوێنێوه، کۆمەڵێک سەرکردەی داعش، لە گەڕەکی ڕەشیدیە و شەریخان و قوبەوە، بەرەو لای ڕاستی شاری مووسڵ ھەڵاتوون.
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، داعش لە هیچ شەڕێکدا ئەوەندەی شەڕەکەی دوێنێ زەرەر و زیانی نەداوە؛ چەکدارێکی زۆریان لێ کوژراوە و، بریندار بوونە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، داعش توانای شەڕی پێشمەرگەیان نەماوە، ئەوەتا لە ناوچەی ڕەشیدیە، بە زۆر گەنجان دەهێنن بۆ شەڕی پێشمەرگە.
ئەو بەرپرسە ڕایشیگەیاند، دوێنێ کە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان کوتاوە، کابرایەکی خەڵکی مووسڵ دەستی کردووە بە خۆشی، بەڵام دوو چەکداری داعش لە داخدا پەلاماری کابرایان داوە و، زۆریشیان لێداوه.
ناوچەی ڕەشیدیە، مۆڵگەى داعشی زۆری لێیە؛ هەر بۆیە هاوپەیمانان زوو زوو دەیکوتن و، خەڵکەکەی ئەوێیش ناچار گەڕەکەیان چۆڵ کردووە و، ڕایانکردووە بۆ ناوەڕاستی شاری مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




