سەرەتای حەفتەی دادێ مووچەی مامۆستایان دەدرێت

ھەولێر_kdp.info_ بڕیارە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ناوەڕاستی حەفتەی دابێتەوە مووچەی ھەموو وەزارەتەکان دابەش بکات؛ سەرتای حەفتەیش مووچەی مامۆستایان دەدرێت.
(ئەحمەد گەرمیانی) جێگری سەرۆکی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان شوێنی مووچەی ماموستایانمان گرت، زانیومانە تا ناوەڕاستی حەفتەی دابێ، مووچەی ھەموو وەزارەتەکان دەدرێت و، بەر لە هەموویانیش مووچەی مامۆستایان دەدرێت.
بڵند ئیبراھیم




