لیژنه‌ی ئاواره‌كان لە هەوڵدایە، مووچەی ئاوارانە ببڕێتەوە بۆ ئاوارەکان

به‌غدا ـــ KDP.info ـــ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاواره‌كان و نوێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، له بوودجه‌ی گشتیی عێراق دووترلیۆن دینار ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مووچه بدرێتە خێزانە ئاواره‌کان.
(سالم جومعه شه‌به‌ك)، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاواره‌كان و نوێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه ــ لیژنه‌ی ئاواره‌كان و لیژنه‌ی دارایی لەگەڵ یەکدا کۆ بووینەوە بۆ ئه‌وەى ئەو یه‌ك ترلیۆن دیناره‌یان پێ زیاد بکەین کە له بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان كرابوو؛ داوامان كرد بكرێتە دووترلیۆن، چونكه زیاتر له دووملیۆن وسێسه‌دهه‌زار كه‌س له سه‌رتا سه‌ری عێراق، له ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن؛ ئەوەندەیشمان زانیبێ، ئه‌و بڕه كراوه به دووترلیۆن دینار."
(سالم شه‌به‌ك) گوتیشی: "له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه له‌و پاره‌یه مووچه‌یه‌كی مانگانه دەدرێت به خیزانە ئاوارەکان؛ ماوه‌ی مانگێكمان داوه به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی زوو كارتی مووچەی 'ئاوارانە'، ته‌واو بكه‌ن و، دابه‌شی بکەن.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاواره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "ئێمه پێدانی مووچه به چاره‌سه‌ری ته‌واو نازانین، بۆیه هیوایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه كه پێشمه‌رگه و، سوپای عێراق ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد بکەنەوە تا ئاواره‌كان بگەڕێنه‌وه شوێنی خۆیان؛ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی ئەوەیە."
نه‌شوان به‌رزنجی




