٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش رایان کرد..بزانە لاشەی چەند تیرۆریست گەینراونەتەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند کە، تیرۆرستانی داعش ترسێكی گەورەیان لێ‌ نیشتووە و ئەمڕۆ لاشەی 40 تیرۆرستی داعش گەینرایە مووسڵ.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینی)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە وانەیەكی لەبیر نەكراویان دایە تیرۆرستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان تۆمار كرد لە سنووری شارەدێی وانكێ توانیان حەوت گوند ئازاد بكەن و شارەدێی وانكێ‌ یش لە ناو گەمارۆی هێزەكانی پێشمەرگەدایە و  تیرۆرستانی داعش بەرە و مووسڵ هەڵاتوون و لە ناوچەی كەسكی یش هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەویان كرد و چوار گوندیان لە تیرۆرستانی داعش پا كردەوە .
ئەوبەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی، هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی تەلخدر نزیك لە كەسكێ‌ 15 تیرۆرستی داعشیان كوشت و 10 ئۆتۆمبێلی مەرزیە كە تۆپهاوێژی لێ‌ بەسترابوو لە مووسڵ هاتبوون بۆئەوەی بگەنە وانكێ و‌ هاوكاری تیرۆرستانی داعش بكەن، بەڵام لە لایەن فڕۆكەجەنگییەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانەكان بۆردوومان كرا و لەناوبران و 30 تیرۆرستی داعش هاتنە كوشت  .
(مەمموزینی) زیاتر گووتی، لەناو مووسڵ ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش تەواو شپرزەبوون و لەبارەدۆخێكی سەخت دەژین دوای گوێبیستبوونی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە قۆڵی وانكێ‌  و زوممار و لاشەی 40 كوژراوی تیرۆرستانی داعش و چەندین برینداریان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی مووسڵ، بۆیە داوای خوێن بە زۆری لەخەڵكی ئەو شارە دەكەن   .

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار