نێچیرڤان بارزانى: حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌رانى نه‌كردووه

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوازی شاندێکی باڵای ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریى منداڵان رایگەیاند کە، حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌رانى نه‌كردووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-1-2015 سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریى منداڵان "یونسێف" به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز "ئانتۆنى له‌یك" به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاپه‌ڕاندنى یوونسێف و به یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ڕێكخراوه‌كه له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریكا و عیراق، كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه ڕوونى كرده‌وه كه بۆ بینینى لهنزیكهوهى بارودۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌ریى شه‌ڕى دژى تیرۆر له‌سه‌ر منداڵان به‌گشتى و منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تى سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پلانى به‌ده‌ستهێنانى هاوكارى و بودجه‌ى پێویست بۆ یارمه‌تیدانى منداڵان تاوتوێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه له بارودۆخى شه‌ڕ و په‌نابه‌رى و ئاواره‌ییدا، منداڵان له دۆخێكى تایبه‌تى سه‌ختدان و پێویستییان به هاوكارى و چاودێرى و یارمه‌تیدانى زیاتره.
سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بارودۆخى منداڵان پێشكه‌ش كرد و به‌تایبه‌تى تیشكى خسه سه‌ر ڕه‌وشى منداڵان له كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌راندا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه 50%ى ژماره‌ى تێكڕاى ئاواره و په‌نابه‌ران منداڵن و ژیانى كه‌مپه‌كان و دۆخى ئاواره‌یى و په‌نابه‌رى، كاریگه‌ریى نه‌رێنیى به‌رچاوى له‌سه‌ر منداڵان و هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌ییان هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام نه‌یشاره‌ده‌وه كه له بوارى خوێندندا كێشه و كه‌موكوڕیى جیددى هه‌یه، چونكه به‌رله هاتنى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، كێشه‌ى كه‌میى قوتابخانه هه‌بووه و زۆریى ژماره‌ى قوتابیانى ئاواره و په‌نابه‌ریش، كێشه‌كه‌ى قووڵتر كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌رانى نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و 700 مامۆستایه‌ش كه له كه‌مپه‌كاندا وانه به منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ڵێنه‌وه، له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان و حكوومه‌تى عیراق مووچه‌كه‌یان نادات. بۆیه داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى كه‌نداو و حكوومه‌تى عیراق، ئاوڕى جیددى له كێشه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، پێشبینیى زیادبوونى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆیان له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆردا، تاوتوێكردنى بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى و پیشبینیى كاریگه‌ریى خراپى ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخى منداڵان و پێویستیى كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیه‌كان بۆ چاوێرى و پاراستن و یارمه‌تیدانى منداڵان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




