٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و چەند لیوایەكیش یەك خراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای نامە حەوتخاڵییەکەی (سەرۆک بارزانی) هەنگای باشی ناوە، لەئێستایشدا پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە.

بریاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان (بەهار عەبدولرەحمان) لەبارەی پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دەڵێت، سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای نامە حەوتخاڵییەكەی (سەرۆک بارزانی) هەنگای باش نراوە، بەڵام هەنگاوەكان پێویستە خێراتر بکرێن، رەنگە بەشێکی  بۆ دۆخی ئیستای هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە كە لەشەڕێكی قوڕسداین لەگەڵ تیرۆرستانی داعش  و ئەو قەیرانە داراییەی رەوی لە هەرێمی كوردستانیش كردووە کاریگەری هەیە، جگە لەمەش هەندێك بۆچوونی تەسكی حزبیش هەن لەسەر یەكخستنەوەی پێشمەرگە، بەڵام بەشیوەیەکی گشتیی تائێستا پڕۆسەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و چەند لیوایەكیش یەك خراونەتەوە.
(بەهار عەبدولرەحمان)،  پەیوەست بەسەردانەكەی دوێنێیان بۆ شاری (جەلەولا) رایگەیاند کە، لەسەردانەكەی دوێنیمان بۆ شاری(جەلەولا) هەستمان بەوە كرد پێشمەرگە لەرووی خزمەتگوزاری و هەندێك پێداویستی سادە كەموكورتیان هەبوون، بەڵام بەگشتیی رەوشیان زۆر باش بوو و ورەیان زۆر بەرز بوو، ئامادە باشیەكی تەواویان هەبوو  بۆ هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ تیرۆرستانی داعش لە (جەلەولا)دا هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەیەكی تەواویان هەبوو، بۆ یەكخستنەوە و هێزی سەرجەم لایەنەكان دەبیندران لە بەرەكانی رووبەڕووبوونەوە كە بەیەكەوە بوون و هیچ كێشەیەكیشیان نەبوو، خودی پێشمەرگەكان داوای یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان دەكرد و زۆر خۆشحاڵ بوون بەو هەنگاوانەی كە نراوە بۆ یەكگرتنەوەیان، پێشمەرگەكان داوایان دەكرد بەزوترین كات یەك بگرنەوە.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار