٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان گەشتكردن بۆ شەش وڵات قەدەخە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلاوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان گەشتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بۆ 6 وڵاتی ئەفریقی قەدەخە كرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی  دیموكراتی كوردستان دراون، لەبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا پێدانی ڤیزا بۆ گەشتكردن بە 6 وڵات راگیراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە ڤیزا بۆ وڵاتانی "غینیا، سیرالیۆن، لایبیریا، سەنیگال، كۆنگۆ و نایجیریا" نادرێت، چونكە لەو وڵاتانەدا نەخۆشیی ئیبۆلا بڵاو بووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ هیچ مامەڵە و نووسراوێكی تایبەت بە ڤیزای ئەو وڵاتانە ئەنجام نادات.
ڤایرۆسی ئیبۆلا، ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تاوەكو ئێستایش هەزاران كەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار