بەرپرسی هێزی وشكانیی داعش كوژرا.. پێشمەرگە چەندین ناوچەی گرینگی ئازاد كردن

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە سنووری بەنداوی مووسڵ هێرشی بەرفراوانیان كردە سەر داعش، فەرماندەی هێزی وشكانیی داعش كە بەرپرسی هەموو هێرشەكان بووە، كوژرا و چەندین ناوچەی گرینگیش ئازاد كران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: هێزی پێشمەرگە تاوەكو ئێستا چەندین گوند و ناوچەیان كۆنتڕۆڵ كردوون، لەوانە گوندی كەرج، تل زەهەب و جەمرود، حەسەن جەلاد و دووڕێیانی تەنییە، دووڕێیانی كەفرج، دووڕێیانی خراب بەیت و ناوچەی ئاسكی مووسڵ.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ فەرماندەی هێزی وشكانیی داعش كە بەرپرسی هەموو هێرشەكان بووە بە ناوی (وەفا حاجی ئەفغانی) لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە كوژراوە.
(رەجەب) ڕوونیشی كردەوە، داعش تووشی روخان هاتوون و باس لەوە دەكەن كە بەرپرسێكی باڵای ئەمنییان لە دەست داوە و هێرشی زۆر چریان كراوەتە سەر و ناتوانن خۆیان رابگرن.
بڵند ئیبراهیم




