٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا رەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێت: بەھیچ جۆرێک قبوڵناکەین ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بکڕدرێت تەنانەت ئەگەر قەیرانی داراییش چارە بکرێت..رونیشی کردەوە،ھەواڵی کڕینی ئۆتۆمبێل بەھەڵە لێکدراوەتەوە و تەنھا پێشنیارکراوە کە چەند ئۆتۆمبێلێک بۆ لیژنەکانی ئەنجوومەن دابین بکرێت نەک بۆ ئەندامان.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر (کەنعان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"لەکۆبوونەوەی رابردوو پێشنیاری ئەوە کرا کە چەند ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا بکڕدرێن بۆ ئەوەی کاروباری رۆژانە وھاوڵاتیانی پێ رایی بکەن، چونکە تەنانەت تاوەکو ئێستا بودجەشمان بۆ دابین نەکراوە وھەرداواکاریەکمان ھەبێت پێویستە لە پارێزگای بکەین، بۆیە ھەموو فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەن لەسەر ئەو پێشنیارە کۆک بوون و ئێمەش ئاراستەی حکوومەت و وەزارەتی دارایی دەکەین و بزانین رای ئەوان چۆن دەبێت و تاچەند توانایان ھەیە بۆمانی بکڕن.
(کەنعان خەیلانی)گوتیشی، بە ھیچ شێوەیەک ئێمە لەگەڵ کرینی ئۆتۆمبێل نین بۆ ئەندامان و ئێمە وەک فراکسیۆنی زەرد رەتی دەکەینەوە، چونکە لەئێستادا قەیرانی دارایی لە ھەرێم ھەیە و تەنانەت ئەگەر قەیرانی داراییش چارە بێت ئێمە ئۆتۆمبێل رەت دەکەینەوە و قبوڵی ناکەین بکڕدرێت، چونکە لەکاتی ھەڵبژاردنەکان چەندین بەڵێنمان بەھاووڵاتیان داوە و پێویستە جێ بەجێی بکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رونیشی کردەوە، ئەندام ئەنجوومەن ھەیە تائێستا ئۆتۆمبێلی نییە  وئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ لیژنەکانی ئەنجومەنە، چونکە زۆر جار سەردانی شوێنەکان دەکەن كه‌ پێویسته‌ ئۆتۆمبێل هه‌بێت.
(کەنعان خەیلانی)راشیگەیاند، ئەمڕۆ یاداشتێکمان پێشکەشی  پارێزگای ھەولێرکردووە کە ئەگەر ئۆتۆمبێلیش نەکڕدرێت،ھەندێک ئۆتۆمبێل لە دەزگاکانی دیکە کە زیاد بن  بۆ ئێمە دابین بکرێت کە کارەکانی خۆمان پێی جێ بەجێ بکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار