فەڕەنسا ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهێزتر دەكات
__2015_01_21_h16m10s15__LB.jpg)
فەڕەنسا-KDP.info- بەپێی هەواڵێكی (بیبیسی)، سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا (مانوێل ڤاڵ) پلانێكی نوێی ئاساییشی ڕاگەیاندووە كە، تێیدا (2680) هەلی كاری نوێی لە بواری ئاساییشدا و هەروەها (425 ملیۆن یۆرۆ)ـیشی بۆ پاڵپشتیی بەرەنگاریبونەوەی تیرۆر زیاد كردووە.
سەرۆكوەزیرانی فەڕەسنا (مانوێل ڤاڵ) رایگەیاند، پلانێكی نوێی ئاساییشی ڕاگەیاندووە كە، تێیدا (2680) هەلی كاری نوێی لە بواری ئاساییشدا و، (425 ملیۆن یۆرۆ)ـیشی بۆ پاڵپشتی بەرەنگاریبونەوەی تیرۆر زیاد كردووە، هەروا بەو داهاتە تەرخانكراوەی ئێستا هەڕەشەكان بنەبڕ ناكرێن، بە تایبەتی كە ئێستا نزیكەی (3000) كەس لە فەڕەنسا لەلایەن هێزە ئاساییشییەكانی فەڕەنساوە بە بەردەوامی چاودێری دەكرێن.
هەڵبەت (ڤاڵ) گوتیشی: "بەو داهاتە دەتوانین كەلوپەلی سەربازیی باشتر و هێلەگی گوللەنەبڕ و پێداویستیی سەلامەتی بۆ هێزەكانمان دابین بكەین، بەوەیش ئاساییشی زیاتر بۆ وڵات فەراهەم دەبێت".
جێی باسە، لە دوای ڕووداوەكەی چارلی هێبدۆوە، ئێستاكێ فەڕەنسا نزیكەی 10 هەزار سەربازی لە سەرانسەری فەڕەنسادا بڵاو كردوونەتەوە، ئەمەیش بۆ گرتنی تیرۆریستان و بەرگرتن لە هەر هەڕەشەیەكی دیكە.
خالید ئەحمەد




