خه‌سره‌و گۆران: حەفتەی دادێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ده‌خوێنێته‌وه و، بوودجه‌ش په‌سه‌ند ده‌كات
__2015_01_21_h14m36s8__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info- بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر بوودجه كۆ ببێته‌وه و، دوایین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی بخوێندرێته‌وه، به‌ڵام بۆ حەفتەی دادێ دواخرا و، به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گۆڕا و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.
(خه‌سرەو گۆران) سه‌رۆكى لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ده‌بووایه ئه‌مڕۆ دوایین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر بوودجه بخوێندرایه‌تەوه، به‌ڵام خرایە حەفتەی دادێ؛ به پێی كارنامه‌ی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات، له‌وانه پڕۆژه‌یاسای چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و، یاسای جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی و، پاوانه‌كانی نێوان سنووری شاری به‌غدا و، شاره‌وانییه‌كان. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی عێراقیش دەکات."
(گۆران) گوتیشی: حەفتەی دابێتەوە، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌م دوایین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ده‌خوێنێته‌وه، هه‌میش بوودجه گشتییەکەی 2015ـی عێراق په‌سه‌ند ده‌كات.
ڕابین شێروانی




