بەغدا- 5 ترلیۆن دیناریان لە خەرجی گشتی وەزارەتەكان كەم كردۆتەوە

بەغداتایبەت بەkdp.info -ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ( سەرحان ئەحمەد ) ڕایدەگەینێت بەهۆی دابەزینی نرخی فرۆشتنی بەرمیلی نەوت لەبازارەكانی جیهانی كورتهێنانی بوودجە رۆژانە لە زیاد بوون دایە بۆیە 5 ترلیۆن دینارمان لە خەرجی گشتی وەزارەتەكان كەم كردۆتەوە بۆ ئەوەی بەشێك لە كورتهێنان چارەسەربكرێت بەمەش كورتهێنان لە 25 ترلیۆن دینار دەبێتە 20 ترلیۆن دیناری عیراقی .
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی (سەرحان ئەحەمەد سلێڤانەیی ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ی ڕاگەیاند :بەهۆی ئەوەی رۆژانە نرخی فرۆشتنی بەرمیلی نەوت لەبازارەكانی جیهان لە دابەزیندایە وە عیرا ق لە بوودجە پشت بەفرۆشتنی نەوت دەبەستێت بۆیە رۆژانە كورتهێنانی ( حجز ) بوودجەش زیاتر دەبێت ئەمەش دەمانخاتە قەیرانێكی گەورە بۆیە ئێمە ماوەی 19 رۆژە هەر رۆژەك حەوت بۆ هەشت كاتژمێر زێدەباری كۆبوونەوە تایبەتەكان كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كورتهێنانی بوودجەی 2015 .
ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ووتیشی :لە ناو پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی 2015 ی عیراق خەرجی گشتی وەزارەتەكان 5 ترلێۆن دینارمان كەم كردۆتەوە ئەوخەرجیانەی كە پێویست نین بێنە خەرج كردن لە وەزارەتەكان لەماوەی ئەو ساڵە دا بەمەش كورتهێنانی بوودجە پێشتر 25 ترلیۆن دیناربوو دەبێت بە 20 ترلیۆن دینار .
نەشوان بەرزنجی




