حه‌مید ئه‌فه‌ندی: له به‌یانییه‌وه پێشمه‌رگه موڵگه‌كانی داعش له باشیك ده‌كوتن و زیانی زۆریان لێ داون

باشیك ـــKDP.INFO ـــ به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌ینێت له‌م به‌یانییەوە، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیكەوە تیرۆرستانی داعشیان تپباران کرد و، زه‌ره‌ر و زیانێكی چاکیان لێ داون.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی)، به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: لەم سه‌رله‌به‌یانییەوە به چه‌كی قورس و، هاوەن و، دۆشكه و، بیكه‌یسی ده‌ستمان كردووه به تۆپبارانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له شاره‌دێی باشیک."
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) گوتیشی: "زانیارییەکی ته‌واومان پێ نه‌گه‌یشتووه له ئاماری كوژراو و بریندارانی تیرۆرستانی داعش، به‌ڵام دیارە زه‌ره‌ر و زیانێكی باشمان لە داعش داوە؛ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خەریکی تۆپبارانکردنی مۆڵگه و شوێنی تیرۆرستانی داعشن."
نه‌شوان به‌رزنجی




