٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە زۆربەی شاڵاوە تیرۆریستیەکاندا قوربانییەکان موسڵمانان بوونە

سەرچاوە: KDP.info

بی‌بی‌سی لە ڕاپۆرتێکدا داتای شاڵاوە تیرۆریستیەکانی جیهانی لە نێوان ساڵانی (2004 تا کۆتایی 2013) بڵاو کردووەتەوە و، بەو گوێرەیە عێراق پشکی شێری پێ بڕاوە، وەکو هەمیشە لە سەرەوەی لیستەکەدایە.

تیمێکی ئەمەریکایی لە زانکۆی مێریلاند هەڵساون داتای شاڵاوە تیرۆریستیەکانی دنیایان کۆ کردووەتەوە، هەڵبەت هەر تیشکیان خستووەتە سەر ژمارەی شاڵاوەکان و، قوربانیەکان، بەدەر لەوەی کە بزان كێ و چۆن ڕوویان داوە.
تیرۆریستان لە ساڵی 2004ـەوە هەتا کۆتاییەکەی 2013 لەم عێراقەدا، 12000 جار ڕەشکوژییان کردووە. هەشتهەزاریان زۆر کوشندە بوونە و، قوربانییەکی زۆریان لێ کەوتووەتەوە. دوای عێراق ئەفغانستانە کە نزیکەی (6000) کردەی تیرۆریستی لێ کراوە و، زۆربەشیان قوربانی زۆری لێ کەوتووەتەوە، ئنجا پاکستان و هیندستان و نایجیریا، ئەوانیش بێبەش نەبوونە لە کردەی تیرۆریستی و، قوربانیدان.
هەر لەو ماوەیەدا لە بەریتانیا چوارسەد شاڵاوی تیرۆریستی تۆمار کراوە، زۆربەیان لە ئێرلەندای سەروو بوونە، بەڵام کەس لەو شاڵاوانەدا نەکوژراوە. لە ئەمەریکا (131) شاڵاوی تیرۆریستی تۆمار کراوە، کە بیستیان خەڵکی تێدا کوژراوە.
لە ڕاپۆرتەکەی 'بی‌بی‌‌‌سی'ـدا دەرکەوتوە، کە لە زۆربەی شاڵاوە تیرۆریستیەکاندا قوربانییەکان مسڵمانان بوونە.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار