سەرکردەیەک و 30 چەکداری داعش کوژران

مووسڵ _kdp.info_ سەرچاوەیەکی ئاگاداری حزبی لە مووسڵ ئاشکرای کرد، کە لە دوێنێشەوەوە تا ئەم بەیانییە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان چەندین جار مۆڵگەکانی داعشیان کوتاوە و، لە ئاکامدا سەرکردەیەک و30 چەکداری داعش کوژراون.
عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، سەرکردەیەکی داعش بە ناوی (ئەیاد محەمەد تەلەعفەری) کە بەرپرسی زیندانیانی تەلەعفەر بووە کوژراوە."
عیسمەت ڕەجەب گوتیشی: "کە فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان، مۆڵگەکانی داعشیان لە شارەدێی گەیارەوشورا کوتاوە، زیاتر لە 30 چەکداری داعش کوژراون. لەو لایشەوە داعش 50 کەسی لە عەشیرەتی جحێش لە گوندی ئەبووماریە دەستگیر کردووە. هەڵبەت بەر لەوەی بێانگرن، لێیان بووەتە شەڕ قورس."
بڵند ئیبراھیم




