٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بردووە

سەرچاوە: KDP.info

 وانكێ ـــKDP.INFOـــ بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ رایدەگەینێت هێزەكانی پێشمەرگە لە شارەدێی وانكێ لە سێ لاوە دەستیان کردووە بە هێرشێكی بەرفرەوانیان و، بەرەو پێشەوە دەچن.
مسلیم قاسم نەجم، بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەم بەیانییەوە هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشێكی گەورەیان بردووە بۆ سەر شارەدێی وانكێ و، تاكو ئێستا گوندێكیان ئازاد كردووە و، لە سنووری ئەو شارەدێیەدا تیرۆرستانی داعشیان شکاندووە."
ئەو بەرپرسەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە بەرەو پێشەوە دەچن؛ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش بە کوتانی تیرۆرستانی داعش، چاک پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن."
  
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار