٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە سەرکەوتنێکی نوێی لە شنگال تۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-ھێزەکان پێشمەرگە لە شنگال دوو ھێرشی چەکدارانی داعشیان تێکشکاند و گورزی کوشندەیان لێ وەشاندن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندوون.

دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لەنێو شنگال هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە هێنا، پێشمەرگە قارەمانەکان بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندوون. پێوەست بە دوا زانیارییەکان، بەرپرسی میحوەری شنگال  عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ھەردوو گەڕەکی نەسر و بەربەرۆژ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و تاوەکو چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، سەر ئەنجام لەھەر دوو لا ھێرشەکانیان تێکشکێندران و سەرکەوتوونەبوون و شکستیان ھێنا.
عەمید(بەھرام عەریف یاسین)گوتیشی، ماوەی چەند رۆژێکە ھێزێکی زۆریان بۆ ھاتبوو کە ھێرش بکەن، بەڵام ئەمڕۆ ھێرشیان کردوو سەرکەوتوونەبوون و لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی شکست بوون.
بەرپرسی میحوەری شنگال   راشیگەیاند،ل ەبەر ئەوەی بووە شەو تەنھا سێ تەرمیان لای ئێمە بەجێماون و نازانرێت ژمارەی کوژراوەکانیان چەند، بەڵام بەگوێرەی پێشبینی و بۆردومان بەرپەرچی پێشمەرگە قارەمانەکان، کوژراوێکی زۆر لە داعش هەن.
ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە ئێمە زیانمان نەبوو و لەئێستادا بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە و شەڕەکە کۆتایی پێ ھات.
هاوکات (قاسم سمێڵ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد کە، داعش 15 کوژراویان هەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار