٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەزار مامۆستای دیکە دا دەمەزرێندرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا زیاتر لە ھەزار پلەی دامەزراندن بۆ ماموستایان رادەگەینن.. جەختیشی کرد سبەینێ دەوامی قوتابخانەکان جگە لە سلێمانی لەسەرتاسەری ھەرێم دەست پێدەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەوی زادە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە چوار ھەزار ماموستا بۆ وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێنێت، ھەزار و70 پلە مابوون، بۆیە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو رێژەیەش دەست بە دامەزراندنیان بکرێت کە لە رێگەی فۆرمێکی تازەوە دەبێت.
(فاتیح مەولەوی زادە) گوتیشی، جیاوازی ئەو فۆڕمە لەگەڵ رابردوو ئەوەیە کە پێشتر تەنھا دەرچوانی کۆلیژی پەروەردە و پەروەدەی بنەڕەتی و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆیان ھەبوو ئەو فۆڕمە پربکەنەوە، بەڵام ئێستا دەرچوانی کۆلیژی ئاداب و ھونەرە جوانەکان و کارگێری و ئابووری و بازرگانی و ھەندێک لە دەرچووانی خوێندنی ئیسلامیش بۆیان ھەیە ئەو فۆڕمە پربکەنەوە.
(زادە) رونیشی کردەوە، سبەینێ پشووی قوتابیان تەواو دەبێت و دەوام ئاسایی دەبێتەوە لە پارێزگای ھەولێر و دھۆک وئیدارەی گەرمیان، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی رۆژی شەممە دەوام دەست پێدەکاتەوە، چونکە بە ھۆی شەپۆڵی بەفر و باران چەند رۆژێک تاقیکردنەوەکان دواخران.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار