٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ بودجە بخرێتە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، راپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەکراوە و رێککەوتنی سیاسییش ھەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ دەنگدان لە بارەی ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"بڕیارە سبەینێ کاتژمێ 11ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیش لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێت و لیژنەی داراییش راپۆرتی خۆی ئامادەکردووە و کارەکانی تەواو کردوون.
(عەرەفات کەرەم)گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەینێ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت، چونکە رێککەوتنی سیاسییش بۆ تێپەراندنی ھەیە، لەبەر ئەوەی پرسی  نزمبوونی نرخی نەوت سیاسییە و کاتی دەبێت بۆ ماوەی چەند مانگێک دواتر وەک خۆی لێدێتەوە و چارە دەبێت.
(کەرەم )رونیشی کردەوە، تەنھا ھەندێک ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانوون دژی ئەو پڕۆژەیاسایەن ئەگەرنا ھەموو لایەنەک لەسەری کۆکن و ئەگەر چەند زووش پەسەند بکرێت زیاتر لەبەرژوەندی عێراقدایە بە گشتیی و ئەگەر چەند دوابکەوێت زیان بە عێراق دەگەینێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار