٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک هۆکاری کەمی کارەبا ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کێشەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لەبەر ھۆکاری تەکنیکی و کەشوھەوا بووە، ئەگەر نا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سووتەمەنی دابینکردووە، چونکە لە سنووری پارێزگای دھۆک کە پشکی شێری لە سووتەمەنی بەردەکەوێت زیاتر لە پێویستی خۆی سووتەمەنی بۆ دابین کراوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت:" لە ئێستادا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ناتوانین ھیچ وەزیرێک بانگھێشتی پەرلەمان بکەین، تاوەکو سەرتای مانگی ئادار، بەڵام دەتوانین بانگھێشتی لیژنەکەی خۆمان بکەین، بۆیە لەئێستادا بەرنامە نییە ھیچ وەزیرێک بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، لە ئێستادا ئەندامانی لیژنەی سامانە سروشتییەکان دابەشی سەر ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان کراون و بە دواداچوون بۆ کێشەی کەمبوونەوەی کارەبا دەکەن، ئێمە سەردانی پارێزگای دھۆکمان کرد کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نۆ ملیۆن لیتر سووتەمەنی بۆ وەزارەتی کارەبا دابین دەکات کە شەش ملیۆن لیتر تەنھا بۆ پارێزگای دھۆکە و پشکی شێریان بەردەکەوێت.
(دڵشاد شەعبان)رونیشی کردەوە، لە بەدواداچوونەکەمان دەرکەوت کە سووتەمەنی بەزیادەوە بۆ وێستگەکانی کارەبای دھۆک دابین کراوە و کێشە نەبوونی سوتەمەنی نییە و من پرسیارم لەبرادەرانی پارێزگاکانی دیکەش کرد ئەوانیش باسیان لەوەکرد تەنھا دوو وێستگە سوتەمەنیان کەمە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، کێشەی  کەمبوونەوەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بۆتێکچوونی کەش وھەوا و خواستی خەڵک بۆ کارەبا دەگەرێتەوە، چونکە لە ھەولێر وێستگەیەک بەھۆی ئەوەی گوشاری زۆری لەسەر بووە گری گرتووە و ئەو سوتەمەنییەی ھەرێم کە لە دەرەوەی دەیکڕێت لە وڵاتی ئێران بەھۆی ھاتنی بەفر نەگەیشتووە، ئەگەر نا سوتەمەنیان بۆ دابین کراوە.
(شەعبان)وتیشی، بڕیارە کاتێک گەڕاینەوە بۆ پەرلەمان راپۆرتی خۆمان ئامادە بکەین و ئەو کات بڕیاردەدرێت ھەردوو وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگھێشتی لیژنەکەی خۆمان بکەین، یاخود راپۆرتەکە بدەینە حکوومەت .
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار