٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی تاوتووی پەیڕە و پڕۆگرام و هەیکەلیەتی خۆی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە هەولێر بە سەرپەرشتی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (خەسرۆ گۆران) و ستافی دەزگا، وۆرکشۆپێک بۆ دەوڵەمەندکردنی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیی و تاوتووکردنی پەیڕە و پڕۆگرامی ئەو دەزگایە ساز کرا.

بە سەرپەرشتی ئەندامی سەرکردایەتى پارتیی دیموکراتی کوردستان (خەسرۆ گۆران) کە هاوکات بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هەروا بە ئامادەبونى خاتوو (شرین ئامێدى) و دکتۆرە (ڤیان سەبری) یاریدەدەرانى بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن لەگەڵ ئامادەبوونى تێکڕاى ئەندامانى دەزگای هەڵبژاردن و بەرپرسانى دەزگاى هەڵبژاردن لە ئەنجوومەنى سەرکردایەتییەکان و بەرپرسانى مەکتەبى هەڵبژاردنى سەر بە لقەکانى پارتىی دیموکراتى کوردستان لە شاری هەولێر وۆرکشۆپی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتىی سازکرا کە، پێوەست بوو بە دروستکردنی هەیکەلیەتى دەزگا و تاوتووکردنى پەیڕە و پڕۆگرامی ناوخۆیی دەزگا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، بڕگەکانى پەیڕەو پڕۆگرامى ناوخۆی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیی خوێنرایەوە و بەشداربوان کۆمەڵێک سەرنج و تێبینى خۆیان خستە بەرچاو بۆ دەوڵەمندکردن و پێشخستنى پەیڕە و پڕۆگرامەکە.
بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن خوێنەوەیێکى لەسەر دوا زانست و شێوازەکانی هەڵبژاردن کرد کە، لە وڵاتانى پێشکەوتووى جیهان پەیڕە و دەکرێن وهیوای خواست سودى لێ وەربگیرێت.
لە کۆتاییدا بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن داواى لە ئامادەبووان کرد گرینگى بە کارەکانیان بدەن و ئاگادارى دوا شێواز و گۆڕانکاریە جیهانییەکانی بوارى هەڵبژاردن بن، دواتر ئامادەبوان بە چەندین پێشنیار و تێبینى وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەند کرد.
جێی باسە بڕیارە ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژ بخایەنێ و چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژى دووەمى تەرخان بکرێت بۆ چارەکردنى کێشە و گرفتەکانى مەکتەبەکانی هەڵبژاردنى سەر بە لقەکانی پارتىی دیموکراتى کوردستان لە شار و شارۆچکەکانى هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار