نێچیرڤان بارزانى: هەرێم پێویستی بە هاوکاری زیاتری یەکیەتی ئەورووپا هەیە
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوازی باڵیۆزی لاتیڤیا لە عێراق، رایگەیاند کە، هەرێم پێویستی بە هاوکاری زیاتری یەکیەتی ئەورووپا هەیە.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20-1-2015، (بنێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له (ئاتیس سیانتس) باڵیۆزى لاتڤیا له عیراق، توركیا و ئێران كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیران، به بۆنه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌م خوله‌ى یه‌كیەتی ئه‌ورووپاوه كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه، پیرۆزبایى له لاتڤیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له باڵیۆزى لاتڤیا له عیراق كرد، كه ساڵى ڕابردوو ده‌ستبه‌كار بووه و بۆ جارى یه‌كه‌مه لاتڤیا باڵیۆزێكى خۆى له عێراق داده‌مه‌زرێنێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، رۆشنای خرایه سه‌ر شه‌ڕى دژى تیرۆر و باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و پاككردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كان له تیرۆرستان كرا. سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه، بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستان، پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى قورس و مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریى سه‌ربازیى زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به یارمه‌تیدان و هاوكاریى زیاترى یه‌كیەتی و ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هه‌یه.
چالاكیى بازرگانیى كۆمپانیاكانى لاتڤیا له هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به كار و چالاكیى بازرگانى وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێم، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و وڵاتانى دراوسێ و ڕه‌وش و باوردۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و سووریا به‌تایبه‌تى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




