٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش داوای 200 ملیۆن دۆلار لە ژاپۆن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوو بارمتەی ژاپۆنی بڵاوکردەوە، بۆ بەردانیان داوای 200 ملیۆن دۆلار دەکات، ئەگەر لەماوەی 72 سەعاتدا پارەیان بۆ نەنێرن ئەوا دەیانکوژن.

بی‌بی‌سی لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە (شینزۆ ئابێی) سەرۆکوەزیری ژاپۆن ئەو کارەی داعشی ڕیسواکردووە و، داوای بەپەلە بەردانیان دەکات.
(ئابێ) گوتی: هەڕەشەکان جێگای قبوڵکردن نین، بۆ سەلامەتی بارمتەکان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ، گیانی ئەوان بۆ ئێمە گرینگە هەروا بە ئاسانی ناینخەینە دەست تیرۆریستان.
جێی باسە ئێستا ژاپۆن سەرقاڵی کارکردنە لەسەر ڕاستی ڤیدیۆیەکە و، چاوەڕوان دەکرێت لەبەر ئەو دۆخە (شینزۆ ئابێ) کە لە گەشتێکی شەش ڕۆژیدا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، چیتر گەشتەکەی درێژە پێنەدات و بگەڕێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی بی‌بی‌سی (شینزۆ ئابێ) لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی لە ئیسرائیل بێزار دیاربووە لەو کارە چەپەڵەی داعش و، داوای کارکردنی پێکەوەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی کردووە بۆ کۆتایی پێهێنانی تیرۆریستانی داعش.
هەڵبەت گرتنی ئەو بارمتانە لەلایەن داعشەوە دوای بەڵێنەکەی (شێنزۆ ئابێ) هات بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کە 200ملیۆن دۆلاریشی تەرخان کردبوو بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست داعشەوە گیریان خواردوە.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار