٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی پێداویستی زستانە بەسەر 1270 خێزانی پەناخوازدا دابەشكرا

سەرچاوە: KDP.info

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی كارو چالاكیەكانیدا بۆ پەناخوازانی ئێزیدی و رۆژئاوای كوردستان لە نێو كامپ و دەرەوەی كەمپەكان، لە هەریەكە لە شیلادزێ و كەمپی قوشتەپە خۆراك و جلوبەرگ و پێداویستی زستانەیان بەسەر 1270 خێزاندا دابەشكرد.
ئەمرۆ لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی ئێزدی، كە لەنێو شاری شیلادزێ و لە هەیكەلی شوقەكاندا نیشتەجێ بوونە، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانی ئێزدی لەو شارەكە كە لەنێو هەیكەلی شوقەكاندا نیشتەجێ ببوون، هەستان بە دابەشكردنی بەتانی و جلوبەرگ و پێڵاوی منداڵان و سریلاك و دایبی، كە ژمارەیان زیاتر لە 70 خێزان دەبوون.
لەلایەكی دیكە لەكەمپی قوشتەپە كە تایبەتە بە پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان و ئێستاكە نزیكەی 1200 خێزانی تێدا نیشتەجێ بووە، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی و، دەستكرا بە دابەشكردی 2400 كارتۆن خۆراك لەگەڵ دابەشكردنی500 كارتۆن پێداویستی منداڵان و 3600 سێت ئاوی خواردنەوە كە سەرجەم خێزانەكان سوودمەندبوون لەو هاوكارییە.
زانكۆ محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار