وەزیری داراییی ،گرێبەستی كارمەندانی گرێبەستی تازە كردەوە

وەزیری داراییی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند فەرمانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كارمەندانی گرێبەستی بۆ ساڵی 2015 دەركردوە .
ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "فەرمانم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو كارمەندجە گرێبەستانە دەركردوە كە فەرمانگەكان پێویستیان پێیان هەیە."
رێباز حەملان، گوتیشی: فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستی كارمەندان بۆ ساڵی 2015 دەبێت و، زۆربەیفەرمانەكانیش بۆ وەزارەتەكان گەرێندراونەتەوە."
لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستاندا حەڤدە بیست بیستودووهەزارێک كارمەندی گرێبەست هەنە.
یەحیا سابیر




