پیلانی دروستكردنی كانتۆنی شنگال، هۆکارێک بوو بۆ نانەوەی ئاژاوە لە ناو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا

هه‌ولێر ـــKDP.infoـــ ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زیی 'پارتی دیموكراتی كوردستان ــ سوریا' ئاماژه به‌وه ده‌كات یه‌كه‌م پلانی سیاسیی په‌كه‌كه له باشووری كوردستاندا، به توندی وه‌ڵام درایه‌وه و، به گه‌وره‌ترین شكستی سیاسیی په‌كه‌كه داده‌نرێت له‌و بەینەدا.
كاوه ئازیزی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زیی 'پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا' له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه و كانتۆن، پرۆژه‌یه‌كه له دژی بوونەده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆیه ڕاگه‌یاندنی كانتۆن له شنگال هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی پرۆژه‌ی بوونەده‌وڵه‌ت زیندو بكرێته‌وه، به داخه‌وه په‌كه‌كه به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و بیرۆكه‌یه بكات، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكن هه‌ن هانیان ده‌ده‌ن تا به‌رنامه‌كانی بوونەده‌وڵه‌تی كورد شكست پێ بهێنرێت."
ئازیزی گوتی: "پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له ڕۆژئاوای كوردستان كورد به‌ره‌و كوێوه چوو؟ كۆبانێ چوو، عه‌فرین ته‌عریب بووه، حه‌سه‌كه له ده‌ست چووه؟ كێ لێی به‌رپرسیاره؟ ئێستا خه‌ریكین ئاسه‌واری سایكس‌پیكۆ له كوردستان نه‌هێڵدرێت، كه‌چی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سایكس‌پیكۆیه‌كی دیكه به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنێت ده‌یه‌وێت كوردستانی پارچه‌كراو پارچه‌تر بكات".
گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستاندا بۆیان ده‌چێته سه‌ر، له باشووری كوردستاندا بۆیان ناچێته، به تایبه‌تی پیلانی دروستكردنی كانتۆنی شنگال، هۆکارێکی سه‌ره‌كی بوو بۆ نانەوەی ئاژاوە لە ناو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا؛ به خۆشحاڵیه‌وه، سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له دژی كانتۆنی شنگال ڕاوه‌ستانه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی براكوژی ".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو ئه‌مه ڕاگه‌یاندنی كانتۆن بوو، به‌ڵام كاتێك زانییان باشووری كوردستان لێیان قبووڵ ناكه‌ن، په‌شیمان بوونه‌وه، گوتیان خۆبه‌ڕێوه‌بردنه نه‌ك كانتۆن.
كارزان هه‌ورامی




