٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ورەی نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە گوندی سەهلیج نزیك بەنداوی مووسڵ ڕایگەیاند، لە ناوچەكە داعش ورەی نەماوە و، بەردەوام لە پاشكەشەدایە؛ ئامادەكارییش كراوە بۆ ئەوەی تەواوی ناوچەكە لە چەكدارانی داعش پاك بكرێتەوە و، ناوچەكە بە تەواوەتی ئارام ببێتەوە و خەڵكەكەی بە ئاسوودەیی بژین.

ڕائید كەریم میرزا، فەرماندەی پێشمەرگە لە گوندی سەهلیج، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەبەر گرنگیی ناوچەكە، چەندین جار تیرۆرستانی داعش هێرشیان هێناوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە بەشکەم بەنداوی مووسڵ داگیر بكەنەوە، بەڵام هەر كاتێك هێرشیان هێنابێت كەسیان لێ نەگەڕاوەتەوە و، هەموویان كوژراون، ئەوەیش وای كردووە كە داعش لەو ناوچەیە لەبەر بەهێزیی پێشمەرگە خۆی ڕانەگرێت و، بەرەو دواوە بكشێتەوە، ئێستا لە ناوچەكە زۆر بە كەمی داعشی لێ ماوە و، بەردەوام لە پاشەكشەدانە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار