٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە لە زوممار ھێرشێکی گەورەی داعشیان تێک شکاند و، زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن

سەرچاوە: KDP.info

زوممار _kdp.info_ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار ئاشکرای کرد، ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار، ھێرشێکی گەورەی داعشیان تێک شکاندووە و، گورزی کوشندەیشیان لێ وەشاندوونە و، چەکدارێکی زۆریشیان لێ کوشتوونە.

ساڵح میرانی، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم بەیانییە سەعات7:30 خولەک، چەکدارانی داعش لە گوندی سەھلیج لە نزیک گوندی ساڵحیە، بە ژمارەیەک ھەمەر و ترۆمبێل و، شۆفەڵی گوللەنەبڕ و بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی بەرپەچیان دانەوە و، بۆ ماوەی سەعاتێک شەڕ گەرم بوو."
ساڵح میرانی، گوتیشی، سەرەتا ھێزی پێشمەرگە شوفێری شۆفڵەکەیان کوشت و، پاشان ھەمەرێکیان لێ سوتاندن و، دوو تەرمیشیان پێ بەجێ هێشتن؛ ئەوانەی دیکەیش ھەڵاتن و، شکستیان ھێنا.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار ڕوونیشی کردەوە، لەکاتی ھەڵاتدا، هەم ھێزی پێشمەرگە کوتاننیان هەم فڕۆکە جەنگییەکان؛ ئەو چەکدارانی ھێرشیان ھێنابوو، کەسیان دەرنەچوو، هەرھەمویان کوژران.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار