وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری دا شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌كانی دژ به جه‌نگی تیرۆر له قه‌رز و پێشینه‌كان ببه‌خشرێن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 257/4/9 له ڕێکەوتی 2015/1/18ـدا ڕێنماییی داراییی ژماره‌ی (3)ـی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، ناوخۆ و، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له ڕێنماییه‌كه‌دا، كه واژۆی ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانی پێوەیە، ئاماژه به دوو فه‌رمانەکەی ژماره/4131 و 7626 له 7/3 و 2014/11/27ـی به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به پێشمه‌رگه و، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و، فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی شارستانی و، ئه‌و هاووڵاتیه خۆبه‌خشانه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆردا بریندار و شه‌هید ده‌بن و، بۆ پاراستنی مافه‌كانیان بڕیار درا به:
1. خۆشبوون له شه‌هیدانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌كانی دژ به جه‌نگی تیرۆر به (پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسیاشی ناوخۆ و هاوڵاتیانی خۆبه‌خش و فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی شارستانی) كه قه‌رزی حكومی و قەرزی (هاوسه‌رگیری/ خانووبه‌ره/ سندووقی نیشته‌جێبوون)ـیان له‌سه‌ره.
2. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دانی مووچه و ده‌رماڵه‌كانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پاش شه‌هیدبوونیان یان مردنیان له به‌ره‌كانی به‌رگری یان له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پاش شه‌هیدبوون، یان مردن هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدبوون یان خانه‌نشینی بۆ میراتبەرەکانیان ده‌کرێت.
3. فه‌رمانبه‌رانی (ڕاژه‌ی شارستانی) كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆر شه‌هید ده‌بن، به‌پێی پله و ساڵانی خزمه‌تیان بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ (ڕاژه‌ی سه‌ربازی) و، دوای گواستنه‌وه‌یان به هه‌مان شێوه دوو پله‌یان پێ ده‌درێت و، مووچه‌ی شه‌هیدانه بۆ میراتبەرەکانیان له‌سه‌ر بنه‌مای (دوامووچه‌یان پاش گواستنه‌وه بۆ ڕاژه‌ی سه‌ربازی + دوو پله) دابین ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ڕایشیگه‌یاندووه كه ئه‌م نووسراوه له ڕێکەوتی 2014/6/1ـەوە كاری پێ ده‌كرێت.




