٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان، لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی _kdp.info_ شاندێکی ھاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، دەربارەی بەشداریکردن لە حکوومەتی خۆجێییەکەی سلێمانی؛ ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
مینا سامی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان و، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێک ھێناوە بۆ سەردانیکردنی لایەنەکانی دیکە، دەربارەی بەشداریکردنیان لە حکوومەتە خۆجێییەکەی سلێمانی و، ئەمڕۆیش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە."
مینا سامی گوتیشی: "هەر ئێستا لە کۆبوونەوەدان و جارێ کۆبوونەوەکەیان بەردەوامە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار