پارە بۆ ھێزی پێشمەرگە و، مادەی140 دانراوە

بەغدا _kdp.info_ پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد،کە لە بەشە بوودجەی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و، ئەنجومەنی وەزیران دانراوە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، پارە بۆ ھێزپێشمەرگە و، مادەی140ـیش دانراوە و، جێگیر کراوە.
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا، پارە بۆ ھێزی پێشمەرگە و، مادەی 140ـیش دانەنراوە، بەڵام دوو خشتەمان بۆ ھاتوو کە لە بەشە بوودجەی ئەنجوومەنی وەزیران و، وەزارەتی بەرگریی عێراقدا، بەشی ھێزی پێشمەرگە و، مادەی 140 دانراوە."
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: "ھۆکاری دیارینەکردنی پارە لە پڕۆژەیاسای بوودجە بۆ ئەوە بۆ ھێزی پیشمەرگە و، مادەی140 ئەوەیە کە ڕەنگە، ئەگەر دابنرێت میلیشیا شیعەکانیش بە ھەمان شێوە داوا دەکەن پارەیان بۆ دیاری بکرێت لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا، بۆیە بەم شێوەیە دیاری کراوە."
ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنێکی سیاسی ھەیە کە تاوەکو حەفتەی دابێتەوە پڕۆژەیاسای بوودجە تێپەڕێندرێت و، پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




