٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیسرائیل ژەنەراڵێکی ئێرانی لە سووریا دەکوژێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیسرائیل لەو ڕۆژانەدا لە ئاسمانەوە حیزبوڵای لە سووریا کوتابوو، لەو ئاسمانەهێرشەدا ژەنەراڵێکی پاسدارە ئێرانیەکان بەرکەوتوە و، کوژراوە.

بی‌بی‌سی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: "محەمەدعەلی ئەڵڵادادی، ژەنەراڵێکی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریا، بە ئاسمانەهێرشێکی ئیسرائیل کوژراوە."
پێگە فەرمییەکانی ئێران کوژرانی بەرپرسەکەیانیان لە سووریا پشتڕاست کردووەتەوە و، لەو بارەیەوە گوتیان ئەو لەوێ بووە تا یارمەتیی ڕاوێژکاری بداتە هێزەکانی پاڵپشتی بەشار ئەسەد و، گەلانی سووریا، بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی تیرۆریستە سەلەفیە تەکفیریەکان ببنەوە."
حزبوڵڵای لوبنانیش لەو بارەیەوە گوتی: "ئەو کاتەی ژەنەراڵ محەمەد بەرەو پارێزگای قنەیتەرە ڕۆیشتووە، هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیل بە سارۆخ هێرشی کردووەتە سەر کاروانی ترۆمبێلەکانی و، لەئاکامدا خۆی و، شەش پاسەوانی کوژراون؛ بەرپرسێکی حزبوڵڵایش لەوێ کوژراوە."
میدیاکانی جیهان چاوەڕوانی کاردانەوەن، ئاخۆ ئێران و حزبوڵڵا تا چەند دەیانەوێت تۆڵە بستێننەوە.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار