نرخی بەنزین لە هەرێم دەبێتە 600 دینار

هەولێر-KDP.info-بڕیارە ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغاز کۆبێتەوە و، تێدا نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە و بەپێی زانیاری پەرلەمانتارێکیش نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری پاس و تاکسی 500 دینار دەبێت و، بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتیش 600 دینار دەبێت.
ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" بڕیارە ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغاز لە ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و تێدا بڕیار لەبارەی دابەزاندنی نرخی بەنزین بدەن کە بەپێی زانیاریەکانی ئێمە نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی و پاس 500 دینا ردەبێت و بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بەنزین دەبێتە 600دینار.
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین نرخی بەنزین بە کەمترین نرخ بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بفرۆشرێت، بەڵام پێویستە قەیرانی دارایی ھەرێمیش لەبەرچاو بگرین.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەرای من پێویستە نرخی بەنزین لە عێراق چەند بێت لە ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە بێت، بۆیە بڕیارە لە عێراق نرخی بەنزین بکرێتە 400 بۆ450 دینار و پێویستە ھەرێمیش بە ھەمان نرخ بەنزین بدات بە ھاووڵاتیان.
بڵند ئیبراھیم




