لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ھەرێم دوو شاندی ھەردوو ئەنجومەنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی ھەرێمیان کردووە... ئەنجامەکان دەدرکێنن

ڕۆژئاوای کوردستان _kdp.info_ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، دوو شاندی ھەردوو ئەنجومەنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و، لە دوێنێوە تا شەو، خەریکی کۆبوونەوە بوون و، بڕیارە ئەمڕۆیش کۆبوونەوەکەیان درێژەی ھەبێت.
(عەبدولسەمەد خەلەف برۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ھاتووین بۆ ھەرێمی کوردستان؛ خۆی ھەندێک کێشە لە نێوان ھەردوو ئەنجومەنەکەدا ھەبوو، یەکێک لەوانە جێبەجێنەکرانی ڕێککەوتننامەکەی دھۆک."
عەبدولسەمەد، گوتیشی: "دوێنێ هەتا شەوەکەی لە کۆبوونەوەدا بووین و، ئەمڕۆیش دیسان کۆ دەبینەوە بەشکەم بگەینە ئەنجامێک."
برۆ، ئامادە نەبوو باسی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دوێنێ بکات و، گوتی: "با لە کۆبوونەوە ببینەوە، ئینجا دەیدرکێنین."
بڵند ئیبراھیم




