٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی.
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کرد کە، سبەینێ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 کۆتای دێت و دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12. هەروا وەزیری دارایی راشیگەیاند کە، بەغدا مووچەی مانگی 1 دەنێرێت و یەکڕاست دابەشی دەکەن.


 

هەواڵی پەیوەندیدار