مەککەین شەڕی سەر زەوی دەوێ

واشنتن-KDP.info-گەورە سیناتۆری ئەمریکا (جۆن مەککەین) لە لێدوانێکی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئەمڕۆ ئاماژەی کردووە کە، ئەو بۆ بنبڕکردنی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و عێراق، شەڕی سەر زەوی دەوێ.
گەورە سیناتۆری ئەمریکایی (جۆن مەککەین)، ئەمڕۆ بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن گوتی کە، پێویستە لە عێراق و سوریادا لەسەر زەوی رووبەڕووی داعش ببینەوە.
(مەککەین) لە گوتەکانیدا ئاماژەی بە گورزی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کردووە، بەڵام بە پێویستی زانیوە کە هێز رەوانەی سوریا و عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی کە رووبەڕووی داعش ببننەوە و لەنێویان بەرن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی ئاسمانی dunyanews (مەککەین) گوتوویەتی کە، پێویستیان بە هەواڵگری پتر و، هێزی تایبەتی سەرزەوی هەیە، تا داعش لە عێراق و سوریا وەدەر بنرێت.
شاو کوردی




