ئۆباما بەڵێنی داوە ئەمریکا راستەوخۆ پێشمەرگە پڕچەک بکات

واشنتن-KDP.imfo-مێدیاکانی جیهان ئاشکرایان کردووە کە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، (باراک ئۆباما) بڕیاریداوە راستەوخۆ وڵاتەکەی پێشمەرگە پڕچەکبکات و؛ بۆ ئەو مەبەستەیش ئامادەیە تەواوی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمارییەکان و دیموکراتییەکانی کۆنگرێس بکات.
تادێ پرسی پڕچەککردنی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکا لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەو وڵاتەدا پشتیوانی زیاتری دەبێ، بەشێوەیەک کە کۆنگرێسمانەکانی کۆماری و دیموکراتی پێوەست بە پڕچەککردنی پێشمەرگە هاوڕان. لە نێو مێدیاکانی جیهاندا گەڵی مشتومڕ لە بابەت ئەمپرسەوە هەن، بەڵام گشتیان بە ئاراستەی ئەوەن کە ئەمریکا دوا جار بڕیاری پڕچەککردنی پێشمەرگە دەدات.
ئاژانسی رۆیتەرز نووسیویەتی کە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (باراک ئۆباما) بەڵێنی داوە کە لەگەڵ کۆماری و دیموکراتییەکان هەماهەنگی تەواو بکات بۆ ئەوەی پێشمەرگە پڕچەک بکرێت، هەروا کەناڵی ئاسمانی i24news باسی کردووە کە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی پڕچەککردنی پێشمەرگەی داوە. هەروا ئاژانسەکانی دیکەی ئەمریکاش ئەو بابەتەیان ورژاندووە کە، (ئۆباما) بەڵێنی داوە راستەوخۆ چەک بە پێشمەرگە بدرێت و هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن.
شاو کوردی




