٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكوەزیران زومماری لە وێرانەوە بۆ شوێنی ژیان گۆڕی

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-بەرپرسێكی ئیداریی زوممار دەڵێت، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) زومماری لە وێرانەوە بۆ شوێنی ژیان گۆڕی، كە وەك باسی كرد، لە ئیستادا رەوشی ناحیەكە زۆر باشە و 70%-ی خەڵكەكە گەڕاونەتەوە و لە ژیانێكی خۆشدان.

پەیوەست بە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) بۆ ناوچەی زوممار، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار (مزاحم سلێمان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی یموكراتی كوردستانی راگەیاند، "سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە سەردانەكەیدا بۆ ناوچەی زوممار بەڵێنی پێ داین كە بە زووترین كات خزمەتگوزارییەكان بۆ ناوچەی زوممار و دەوروبەری بگەڕێنێتەوە و ئاسەواری جەنگ لەسەر ناوچەكە نەهێلێت، هەروەها فەرمانی چەند پڕۆژەیەكی گرینگی بۆ ناوچەكە دەركرد".
هەروا گوتیشی كە، "سەرۆكی حكوومەت لە سەردانەكەیدا هێزی پێشمەرگەی ناوچەكەی بەسەر كردەوە و كاریگەرییەكی زۆری هەبوو بۆ بەرزكردنەوەی ورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەم ناوچەیە، ئێمە سوپاسی سەرۆكی حكوومەت دەكەین بۆ ئەم هاوكاری و پرۆژانەی كە ناوچەكەمانی لە وێرانەیەكەوە بۆ شوێنی ژیان گۆڕی".
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار ڕوونیشی كردەوە، لە ئێستادا رەوشی ناحیەی زوممار و دەوروبەری زۆر باش و ئارامە و رێژەی حەفتا لە سەدی دانیشتوانی ناوچەی زوممار گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان، كاتێك ناوچەی زوممار ئازاد كرا، رێژەیەكی بیشومار لە (مین و تی ئێن تی) لەلایەن تیرۆرستای داعشەوە لە ناوچەكەدا چێنرابوون، بەڵام ئەندازیارانی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیی چێندراو لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویانە رێژەیەكی زۆر باشی ناوچەی زوممار پاك بكەنەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی بە پاككردنەوەی ناوچەكە دێت، لە ئێستادا كاركردن بەردەوامە بۆ ئەوەی كارەبا بۆ ناوچەكە لە بەنداوی مووسڵەوە بێنین و بەم زووانە كێشەی كارەبا لە زوممار و دەوروبەری كۆتایی دێت، هەروەها دوو پڕۆژەی ئاو لە ناوچەی زوممار كاریان تێدا دەكرێت و لە تەواوبووندان.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار