٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

50 هەزار ئاوارەی سەعدییە و جەلەولا لە خانەقین نیشتەجێن.. لە گەڕانەوەیان بێئومێد بوون

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، میلیشیا شیعەكان رێگە نادەن خەڵك لە سەعدییە و جەلەولا بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان، بۆیە لە ئێستادا خەڵكەكە لە گەڕانەوەیان بێئومێد بوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە جەلەولا و سەعدییە كە نەویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "میلیشیا شیعەكان رێگە نادەن خەڵكی سەعدییە و جەلەولا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەكانیان بە بیانووی ئەوەی مینی لێیە، بەڵام ئێمە سەردانی ئەو دوو شوێنەمان كردووە و هیچ مینێكمان نەبینیوە، بۆیە ئەم جۆرە بیانووانە راست نین".

سەرچاوەكە رونیشی كردەوە، خەڵكی ئەو دوو ناحیەیە زۆر بەپەرۆشن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان، بۆیە تەنانەت ئەگەر مینیشی لێ بێت ئامادەن بگەڕێنەوە.
دەشڵێت، خەڵكی ئەو دوو ناحیەیە بە50 هەزار كەس مەزندە دەكرێن و لە سنووری خانەقین لە كەمپ و ماڵەخزمەكانیان و هوتێل و خێمەدا نیشتەجێن، بەڵام بارودۆخیان خراپە، بۆیە داوا دەكەن بگەڕێنەوە شوێنەكانیان.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی كە، ژمارەیەك پێشمەرگە لە جەلەولا بوونیان هەیە، بەڵام لەبەرانبەر میلیشیا شیعەكان دەستەڵاتیان نییە، چونكە وەك سەرچاوەكە رایگەیاند، بە رێككەوتن لەگەڵ میلیشیا شیعەكان ئەو ناوچانە ئازاد كراون، بۆیە بێدەنگن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار