٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ 34 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ لە ئاكامی بۆردوومانەكانی هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكان، 34تیرۆریستی داعش كوژراون و ئەوانیش 15منداڵیان بۆ مەشقپیكردن رفاندوون و شەش دوكانی پەرتووكفرۆشانیشیان سوتاندوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لە میحوەری ناوەران فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد و لە ئاكامدا 12تیرۆریستی داعش كوژران.

(سەعید مەموزینی) گوتیشی،هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی تەلەعفەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دوو جار مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە و لە ئاكامدا19 داعش كوژراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ راشیگەیاند، لە میحوەری شنگال داعش هێرشێكی كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێرشەكەیان تێك شكێندرا و سێ تیرۆریستی داعشیش كوژران.
ڕوونیشی كردەوە كە، هەر ئەمڕۆ داعش لەناو مووسڵ 15منداڵی رفاندوون بۆ ئەوەی مەشقی سەربازییان پێ كەن و لە داهاتوودا بنە چەكداری ئەوان، بەمەیش تاوەكو ئێستا تەنیا لەناو مووسڵ 800 منداڵ رفێندراون.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ داعش دوكانی شەش پەرتووك فرۆشیان سوتاندووە، بە بیانووی ئەوەی ئەو پەرتووكانە شتی ناشەرعیان تێدایە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار