توركیا راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەكات

بەغدا-KDP.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا لە بەغداوە ئەمڕۆ رایگەیاند كە، وەك دەوڵەتی توركیا پشتگیریی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش دەكەن و هەروا راهێنانیش بە پێشمەرگە دەكەن.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا (تانەر یەڵدز) لە پرێسكۆنفڕانسێكی هاوبەشیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق (ئیبراهیم جەعفەری) پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە، ئەوان راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەكەن.
(یەڵدز) ئاشكرایشی كرد كە، توركیا كۆمەكی ئاوارەكانی عێراقی كردووە و تا ئێستا نزیكەی 700 بارهەڵگری وەك هاوكاریی مرۆیی رەوانەی عێراق كردووە.
هەروا ئاماژەیشی دا كە، لە دژی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریی هێزی پیشمەرگە دەكەن و راهێنانیشیان پێ دەكەن.




