دەیڤد کامیڕۆن: بۆ بەگژداچونەوەی تیرۆر دەبێت حکوومەتی عێڕاق چالاک بێت

بەریتانیا-KDP.info-(دەیڤد کامیڕۆن) بۆ کەناڵی (سی بی ئێس) گوتی، بنبڕکردنی تیرۆر کاتێکی زۆری دەوێت، ئەوە تەنها بە ڕۆژئاوا ناکرێت بەڵکە هاوکاری نێودەڵەتیشی دەوێت.
لەبارەی ئەو چاوپێکەتنە دەنگی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا (کامیڕۆن) تیشکی خستۆتە سەر هۆکارەکانی گەشەسەندنی تیرۆر، پێی وابوو لاوازی حکوومەتی عێراق و کێشەکانی سووریا بونەتە هۆی گەشەسەندنی تیرۆر و، مەترسییەکانی داعش.
(دەیڤد کامیڕۆن) گوتی: کاتێکی زۆرمان پێویستە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئیسلامییە توندڕەوانەی لە عێڕاق و سووریاوە دێنەوە، پێویستە حکوومەتی عێراق کارا بێت، بەرپرسەکانیان هاوکار و چالاک بن لە بنبڕکردنی تیرۆر و، لە نێوێشیاندا لە بەگژداچونەوەی داعشدا.
هەر لەسەر هەڕەشەکانی داعش (لیندزی گرام) سیناتۆری ئەمەریکایی و ئەندام لە خزمەتگوزاری سەربازی گوتی: داعش و بەرەی نوسرە لە عێڕاق و سووریا گەورەترین مەترسین بۆ سەر جیهان، هەر بۆیە دەبێت هاوپەیمانیەتیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ لەناوبردنیان، هەڵبەت ئەوە بەبێ ڕۆڵی عێڕاق ناکرێت.
و/ خالید ئەحمەد




