قادر قادر: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بكه‌ینه‌وه داعشێكى زۆر خۆیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن

گوێڕ ــkdp.infoــ به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ ده‌ڵێت، كۆنه به‌عسییه‌كان له ناو داعشدا نه‌ماون و، چالاكیشان نه‌ماوه؛ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه له ناو داعشدا بوون، ئێستا لێى جیا ده‌بنه‌وه و، نایانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سیاسه‌تى بە زۆره‌ملێ پێیان دەکەن؛ ده‌یشڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بكه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه خه‌ڵكانێكى زۆریان خۆیان ڕاده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ن".
قادر قادر به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، میحوه‌رى گوێڕ ئارامه به‌تایبه‌تى دواى ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه‌ى كرایه سه‌ر بنكه و، باره‌گاكانیان له‌و میحوه‌ره، بۆیه ئێستا پێشمه‌رگه له هه‌وڵى قایمكردنى سه‌نگه‌ره‌كانیه‌تى، پشتیوان بە خوا و پێشمه‌رگه له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا هێرشێكى به‌رفراوان ده‌كەینه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان، چونكه داعش ته‌نیا ئه‌و به‌رى ئاوى گوێڕیان به ده‌سته‌وه‌یه، ده‌بێت ڕێگا به‌و سنووره‌شیان نه‌درێت".
قادر گوتیشى: "پیشمه‌رگه تاكتیكى داعشى بۆ ئاشكرا بووه، ئه‌وان دێن ئۆتۆمبێلێكى مینڕێژكراو ده‌هێنن تا شوێنێك بدۆزنه‌وه و، خۆى بكات به باره‌گایه‌كى پێشمه‌رگه‌دا و، خۆى بته‌قێنێته‌وه، ئێستا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌و تاكتیكه‌شیان بۆ ئاشكرا بووه و، ئه‌و ده‌رفه‌تەیشیان لێ ئەستاندوونەتەوە".
به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ گوتیشى: "كۆنه به‌عسییه‌كانیش له ناو داعش نه‌ماون و، چالاكیان وه‌ك پێشووتر نه‌ماوه؛ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه له‌ناو داعشن بوون ئێستا لێى جیا ده‌بنه‌وه و، نایانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سیاسه‌تى زۆره‌ملێ به‌كار ده‌هێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بكه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه خه‌ڵكانێكى زۆریان خۆیان ڕاده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ن".
كارزان هه‌ورامى




