٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی لە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد و لەلایەن رێباز محەمەد وەزیری داراییەوە پێشوازی کران.

لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سەبارەت بە پرسی بودجەی هەرێم گوتی کە تا پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە یەک لەسەر دوانزدەی بودجەی گشتیی عێراق رەوانەی هەرێمی دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار