سیهەزار هاووڵاتی گهڕاونهتهوه سنوونێ؛ ئهوانهی زهرهریان کردووە، قهرهبوو دهكرێنهوه

سنوونێ _kp.info_ قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، تا ئێستا نزیكەی سیهەزار هاووڵاتیی شارەدێی سنوون گەڕاونەتەوە ناوچەكەیان و، ژیان لەو شارەدێیەدا بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و، هاووڵاتیان دەستیان بە ئیش و كاری ڕۆژانەی خۆیان كردووەتەوە، ئێمەیش وەك ئیدارەی ناوچەكە چەند فەرمانگەیەكمان كردووەتەوە و، ئێستا هەوڵ دەدەین ئەوانەی ماون بكەینەوە.
مەیسەر حەجی، قایمقامی شارۆچكەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سنوون زۆر ئارامە و، ڕەوشی ژیان لە سنوونێ زۆر خۆشە و، نزیكەی سیهەزار هاووڵاتی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
مەیسەر حەجی، گوتیشی: "زۆربەی زۆری فەرمانگەكان وەك شارەوانی، تەندروستی، ئاساییش، كارەبا و، چەند دامودەزگایەكی دیكەیش لەو شارەدێیە دەستیان بە دەوامی ئاسایی كردووەتەوە؛ خەڵک ژیانی خۆیان دەکەن و، بازاڕ كراوەتەوە و، ژیان لە ناوچەكەدا بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە."
قایمقامی شنگال ئاماژەی بەوەیش كرد، دوای گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان پێك دەهێنرێت و، دوای نووسینی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی زەرەریان کردووە، قەرەبوو دەكرێنەوە.
ڕابین شێروانی




