٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جووڵەی گەشتیاری لە پاریس لە کزیی داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-هەواڵگەی ئەسۆشێتدپرێس سەردانێکی مەیدانی کردوە بۆ پاریس، لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەو ڕیزە درێژەی کە جاران وەکو مار پێچی خواردبوو، ئێستا هاتووەتەوە یەک و، تاقولۆق نەبێت خەڵکی لێ نابینیت، هەڵبەت ئەوێ ئێستا هێمنە بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ بەدی دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بەشێک لە خەڵکی بە ئاسایی تەماشای دۆخەکە دەکەن، هەندێکیشیان پێیان وایە بوونی سەرباز و چەک لە شوێنە گەشتیارییەکاندا ڕاستە ئاسایشی زیاتر فەراهەم دەکات، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیش دەخاتە دڵی سەیرانکەرانەوە.
ئەسۆشێتدپرێس لەو بارەیەوە گوتەبێژی (تاوەری ئیفڵ)ـی دواندووە، ئەوان هۆکاری کەمکردنی سەیرانکەرانیان بۆ سەرماوسۆڵ گەڕاندووەتەوە.
خۆی فەرەنسا لەوەتەی ڕووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە، 10500 سەربازی بە وڵاتدا بڵاو کردووەتەوە کە شەشهەزاریان لە پاریسی پایتەختدان.

و خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار