لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێر دران

هەولێر-KDP.info-لیژنە ھەمیشەیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردران و پارتیی دیموکراتی کوردستانیش لەپشکی خۆییدا لیژنەیەکی بە تورکمان و لیستی خزمەت، بەخشی.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتیی دیموکراتیی کوردستان (یاسین مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ بووە و تێدا لیژنە ھەمیشییەکانی ئەنجوومەن کە15 لیژنە بوون پەسەند کران، چونکە پێشتر رێککەوتنی لەسەر کرابوو.
(یاسین مزووری)گوتیشی، بۆ ھەر دوو کورسی لیژنەیەکی بەردەکەوت بە جۆرێک بۆ پارتیی دیموکراتی کوردستان شەش لیژنە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سێ لیژنە و بزوتنەوەی گۆران دوو لیژنە، بەڵام کێشەیەک ھەبوو کە لیستی خزمەت و تورکمان ھەر یەکەیان سێ ئەندامی ھەبوو، بۆیە سێ لیژنە بە رھەدوو لیست دەکەوت، بەڵام پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پشکی خۆی لیژنەیەکیدا بە ئەوان وھەریەکەیان بوون بە خاوەن دوو لیژنە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند:پۆستی سکرتێری ئەنجوومەن بەتاڵ بوو، بۆیە ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پێشنیازمان کرد کە سەرۆکی ئەنجوومەن کوردە جێگرەکەی تورکمانە، سکرتێری ئەنجوومەن بدرێت بە پێکھاتەی مەسیحی، ئەمڕۆ بە کۆی دەنگ (ھالان ھورمز)کە مەسیحی یە، بووە سکرتێری ئەنجوومەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەندامانی لیژنەکانیش ھەڵبژێردرێت، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەنەبوو، ئەگەر نا لایەنەکانی دیکە ئامادەبوون بۆ ئەوەی ئەندامەکان بەسەر لیژنەکان دابەش بکرێن، بۆیە بۆ ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەکشەممە دواخرا.
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ 15لیژنە ھەڵبژێر دران.
بڵند ئیبراھیم




