٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كارمەندانی تەندوستی مانگرتنیان هەڵپەسارد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-دوای  ئەوەی  وەكو نارەزایی بەرانبەر دواكەوتنی مووچەكانیان هەندێك ناوەندی تەندروستی سلێمانی و دەڤەری رانیە مانگرتنیان راگەیان بوو، ئەمرۆ نوێنەری ئەو ناوەندە تەندروستیانە  مانگرتنیان هەڵپەسارد.

بەمەبەستی تاوتێكردنی داواكاری فیدراسۆنی رێكخراوەكانی ناوەندی تەندروستی ئەمرۆ لەشاری سلیمانی وەزیری تەندروستی لەگەڵ نوێنەری رێكخراوەكانی ناوەندی تەندروستی كۆبوەوە و بریاریاندا مانگرتن  هەڵپەسێرن.
وەزیری تەندروستی هەرێمی  كوردستان (د.رێكەوت حەمەرەشید)  بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی گوت، بە نوێنەری رێكخراوەكانی ناوەندی تەندروستیم راگەیاندووە كە ناوەندی تەندروستی ناوەندێكی هەستار و گرینگە و پەیوەندی بەژیانی هاووڵاتیان هەیە و؛ داواملێكردن كۆتایی بەمانگرتنەكانیان بهێن، بە سووپاسەوە بریاریاندا مانگرتنەكەیان هەڵپەسێرن.
(د.رێكەوت حەمەرەشید ) گوتیشی"بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ پێدانی مووچەی كارمەندانی تەندروستی  وجێبەجێ كردنی خواستەكانی كارمەندانی تەندرستی.
وەزیری تەندروستی جەختی كردەووە لە گەڵ وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەسەرهێڵ دەبن.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار