پەرلەمانتارێک: مافی فەرمانبەرانی هەرێمە لە وادەی خۆیاندا مووچە وەربگرن

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە ئەم ھەفتەیە وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات لە بارەی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کە چۆن چارە دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"بەغدا قەیرانی دارایی بۆ ھەرێمی کوردستان دروستکردووە و ئەوان خەتا بارن، مافی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە کە مووچەیان مانگانە لە کاتی خۆی پێ بدرێت، بەڵام ھەرێم لەقەیراندایە و ھۆکارەکەیشی دەگەڕیتەوە بۆ ھاتنی رێژەیەکی زۆری ئاوارە و ئەو شەڕەی ئێستا ھەرێم لەگەڵ داعش دەیکات.
(مەدینە شەرنەخی) رونیشی کردەوە، بڕیارە ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان بانگھێشتی وەزیری دارایی بکات بۆڕوونکردنەوە لەبارەی قەیرانی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و ئێمەیش پرسیاری خۆماندەبێت سەبارەت بەو تەوەرە کە چۆن و کەی ئەو قەیرانە چارە دەبێت.
ئەوپەرلەمانتارە راشیگەیاند: جگە لەوەش وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی داراییش کۆ دەبێتەوە و ئێمەیش سەبارەت بە چارەکردنی ئەو قەیرانەی دارایی و ھاتنی پارە لە بەغدا پرسیاری ئاراستە دەکەین.
(مەدینە شەرنەخی)راشیگەیاند: پێشبینی دەکرێت لەم ساڵدا قەیرانی دارایی ھەرێم چارە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




